بەرێوه‌به‌ری راگەیاندنى بەرێوەبەرایەتى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرکانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت: له‌مساڵدا زیاتر له 11 هه‌زار له‌سه‌ر مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كراون.
بیلال سوبحى، بەرێوەبەرى راگەیاندنى بەرێوەبەرایەتى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرکان لە وەزارەتى ناوخۆى عێراقی فیدڕاڵ به میدیاكانی عێراقی راگه‌یاند: له مساڵدا زیاتر له 11 هه‌زار كه‌س له سه‌ر به‌كارهێنان و بازرگانی كردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كراون.
راشیده‌گه‌ێنێت: له‌و ڕێژه‌یه‌ش زۆرترینیان بازرگانه‌كانن.
بیلال سوبحی راشیده‌گه‌ێنێت: له پارێزگاكانی به‌سڕه و میسان زۆرترین مامه‌ڵه‌ی ئه‌و جۆره مادده‌یه تێیدا كراوه.
بەرێوەبەرى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى نەهێشتنى مادە هۆشبەرەکان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه: ته‌مه‌نه‌كانی 15 بۆ 25 ساڵ له عێراقدا زۆرترین ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ئاڵوده‌ی ئه‌وجۆره مادده‌یه بوون و به‌كاری ده‌هێنن.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت: ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی به‌ته‌مه‌نیش له‌نێو ئه‌و ژماره‌یه‌دان كه جۆری مادده‌كه به‌كارده‌هێنن و یاخود بازرگانی پێوه ده‌كه‌ن.
عێراق.. لەمساڵدا زیاتر لە 11 هەزار کەس بە ئاڵوودەبووانى ماددەى هۆشبەر دەستگیرکراون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.