Erbil 38°C سێشەممە 26 ئاب 08:56

نه‌خۆشی ئیگزیما چیه‌، چۆن ده‌توانرێت رێگه‌ی لێ بگیرێت

کوردستان TV
100%


نه‌خۆشی ئیگزیما، بریتییه‌ له‌ نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌نی پێست كه‌ پێك دێت له‌ وشك بونه‌وه‌ و سوربونه‌وه‌و خورانێكی زۆری پێست كه‌ به‌پێی ته‌مه‌ن شوێنی نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌ پێستی نه‌خۆشه‌كه‌ له‌وانه‌یه‌ بگۆرێت، به‌ڵام له‌ منداڵی بچوك به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ی دایبی ده‌رناكه‌وێت 

ئیگزیما زۆرتر له‌و منداڵانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ له‌ خێزانه‌كانیاندا حاڵه‌تی هه‌ستیاریان (حه‌ساسیه‌ت) هه‌بێت وه‌ك ئیگزیما، ڕه‌بۆ یان هه‌ر حاڵه‌تێكی هه‌ستیاری پێست یان كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ .
 پێده‌چێت نه‌خۆشیه‌كه‌ به‌هۆی كێشه‌ له‌ دروستبونی یه‌كێك له‌ پڕۆتینه‌كانی پێسته‌وه‌ بێت كه‌ پێی ئه‌وترێت فیلاگرین، هه‌رچه‌نده‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ درێژخایه‌نه‌ و به‌پێی كات زیادو كه‌م ئه‌كات، به‌ڵام زۆرێك له‌و منداڵانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌یان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بون نه‌خۆشیه‌كه‌یان نامێنێت .

چاره‌سه‌ركردن:
هه‌ندێك ده‌رمان و كرێمی نه‌رمكه‌ره‌وه‌و شێداركردنی پێست هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ پزیشك بۆ منداڵه‌كه‌ت بنووسێت، تكایه‌ له‌ خۆته‌وه‌ هیچ ده‌رمانێك بۆ منداڵ به‌كارنه‌هێنیت، چونكه‌ بچوكترین هه‌ڵه‌ له‌ پێدانی بڕو جۆری ده‌رمانه‌كه‌ ژیانی منداڵه‌كه‌ت ئه‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ دایك و باوك زۆر گرنگه‌ بیزانن بۆ ڕێگه‌ گرتن له‌ ئیگزیما
۱- نابێت زو زو منداڵه‌كه‌ بشۆریت.

۲- ئه‌بێت ماوه‌ی شۆردنه‌كه‌ واته‌ مانه‌وه‌ له‌ حه‌مام كه‌متر بێت له‌ 10 ده‌قیقه‌.

۳- ئه‌بێت زو زو كرێمی شێداركردن و نه‌رمكه‌ره‌وه‌ی پێستی به‌ گوێره‌ی ڕێنمایی پزیشك بۆ به‌كاربهێنیت به‌ تایبه‌ت دوای شۆردن.

٤- شۆردن به‌ ئاوی شیله‌تێن واته‌ نابێت زۆر گه‌رم بێت.

۵- سابونی زۆر به‌ كه‌می بۆ به‌كاربهێنرێت.

٦- نابێت بۆن و موعه‌ته‌رو هه‌مو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ خورانی پێست زیاد ئه‌كه‌ن بۆ منداڵێك كه‌ ئیگزیمای هه‌بێت به‌كار بهێنرێت.

۷- نابێت جله‌كانی خوری بێت یان فایبه‌ری زۆر بێت به‌ڵام لۆكه‌ باشتره‌.

۸- ئه‌و خواردنانه‌ی مه‌ده‌رێ یان زۆر كه‌م بیده‌رێ كه‌ هه‌ستیاری زۆر دروست ئه‌كه‌ن وه‌كو هێلكه‌ و گوێز.

۹- ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ له‌كاتی ئیش كردنی ڕۆژانه‌ی ده‌ستی زۆر خسته‌ ناو ئاوه‌وه‌ ٫ ئه‌وه‌ پێویست ئه‌كات كه‌ ده‌ستكێشی بۆ بۆ له‌ده‌ست بكه‌یت.

۱۰- هه‌وڵ بده‌ له‌و چالاكیانه‌ دووری بخه‌یته‌وه‌ كه‌ ئاره‌ق كردنه‌وه‌ی زۆری تێدایه‌.

۱۱- پێویسته‌ ئامێری شێداركردنه‌وه‌ به‌كار بهێنیت له‌ ماڵه‌وه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له‌ وه‌رزی زستاندا ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه‌كه‌ هه‌وای ماڵه‌وه‌ی ووشك كردبوه‌وه‌ یان له‌ وه‌رزی هاویندا ئامێری فێنك كه‌ره‌وه‌كه‌ شێداری ماڵه‌كه‌تی كه‌م كردبوه‌وه‌.

۱۲- شوێنی خه‌وتنی منداڵه‌كه‌ پێویسته‌ فێنك بێت چونكه‌ ئاره‌قكردنه‌وه‌ خوران و ئیگزیماكه‌ خراپتر ئه‌كات    
دكتۆر پشده‌ر عه‌بدوڵا
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.