Erbil 38°C یەکشەممە 14 حوزەیران 16:40

ئەو دوو تۆمەتبارەی لە سلێمانی ھەڵیانکوتابووە سەر دوکاندارێک دەستگیرکران

کوردستان TV
100%


مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەختیاری ئەو دوو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە ھەڵیانکوتابووە سەر دوکانێک لەشاری سلێمانی ‌و تەقەیان لەخاوەنی دوکانەکە کردبوو.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20 ى 12 ى 2021 ، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوای ئەوەی دوو تۆمەتبار ھەڵیانکوتابووە سەر دوکانێک لەگەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی ‌و تەقەیان لەخاوەنی دوکانەکە کردبوو، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنکەی پۆلیسی بەختیاری ڕاسپارد کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەو بەدواداچون بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان ئەنجامبدەن.
 پۆلیسی سلێمانی راشیده‌گه‌ێنێت: پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەختیاری توانیان لەماوەیەکی کەمدا ھەردوو تۆمەتبار (د، ر، م) لەدایکبووی 1965 و (ڕ، د، ر) لەدایکبووی 1999 دەستگیربکەن، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر ئوتۆمبێل ‌و دوو چەک لەجۆری دەمانچە کە تۆمەتباران لەکاتی تاوانەکەیاندا بەکاریانھێنابوو.
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندوە، لەئێستادا ھەردوو تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەکانی 405 و 31 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.