سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێک بڕیاری دامەزراندنی 424 دەرچووی کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەرکرد.
لە نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیراندا کە ئیمزای مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە هاتووه "لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پێویستی دامودەزگاکانی تەندروستی هەرێمی کوردستان، بڕیارمان دا بە:- دامەزراندنی 424 دەرچووی کۆلێژەکانی پزیشکی گشتیی زانکۆکانی (هەولێری پزیشکی، سلێمانی، دهۆک، کۆیە) بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021).
هەروەها ئەوەش هاتووە کە "ناو و زانیاری لە لیستی هاوپێچ هاتووە لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی بە ناونیشانی (پزیشکی نیشتەجێی خولاو) بە مووچە و دەرماڵەی شایستە لە ڕێککەوتی دەستبەکاربوونیان، دادهمهزرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.