شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاشكرای كرد، ته‌رمی چه‌ند تیرۆریستێكی داعش دۆزراونه‌ته‌وه دوای هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌عقووبه له پارێزگای دیاله.
شانه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: هێزه‌كانی سوپا و پۆلیس لاشه‌ی دوو تیرۆریستی داعشیان دۆزیوه‌ته‌وه دوای هێرشی فڕۆكه‌كانی عێراق بۆ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌عدییه له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌عقووبه له پارێزگای دیاله، هه‌روه‌ها چه‌ندان پارچه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و خۆراكی تیرۆریستانی داعش دۆزرانه‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا سه‌رچاوه‌كه ڕاشیگه‌یاند كه هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئه‌ندامێكی تیرۆریستی داعش ده‌ستگیركرا كه هه‌وڵی ده‌دا له پارێزگای سامه‌ڕا بچێته پارێزگای ئه‌نباڕ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.