ده‌زگای ڕوانگه ئاشكرای كرد، له چوارچێوه‌ی ئه‌و هاوكارییه‌ی كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نرابوو، سبه‌ی سێشه‌م كه‌لوپه‌لی ناوماڵ به‌سه‌ر 1200 خێزانی زیانلێكه‌وتووی لافاو دابه‌ش ده‌كه‌ن.
ده‌زگای ڕوانگه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ (كوردستان تیڤی) نێردراوه، ڕایگه‌یاند: به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان له پارێزگای هه‌ولێر (EJCC) كه‌لوپه‌لی ناوماڵ دابین ده‌كرێت بۆ زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هاوكارییه‌یه كه له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دابینكراوه.
هاوكارییه‌كانی ده‌زگای ڕوانگه بۆ هه‌ر ماڵێك به‌مشێوه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:-
- سۆپا / 1 دانه
- بالیف 5 / دانه
- دۆشه‌ك / 5 دانه
- به‌تانی / 7 دانه
- فه‌رش (كارپێت) / 53 مه‌تر دووجا (15 - 4 م)
دوابه‌دوای زیانبه‌ركه‌وتنی سه‌دان خێزان له پارێزگای هه‌ولێر به‌هۆی لافاوه‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڕی 1 ملیار دیناری ته‌رخان كرد بۆ به‌هاناوه‌هاتنی زیانبه‌ركه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر، له ڕێگه‌ی ده‌زگای ڕوانگه‌ش هاوكارییه‌كان ده‌گه‌یه‌ندرێته زیانبه‌ركه‌وتووان.
قۆناغی یه‌كه‌می هاوكارییه‌كان بریتی بوو له دابینكردنی 3 ژه‌می خواردن بۆ 2 ڕۆژ (شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه)، هه‌روه‌ها دابینكردنی چه‌ند تانكه‌رێكی ئاو.
قۆناغی دووه‌میش بریتییه له دابینكردنی كه‌لوپه‌لی ناوماڵ كه له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌ست پێ ده‌كات.
شوێنی دابه‌شكردن: گه‌ڕه‌كی ڕۆشنبیری (ناونیشان: گه‌ڕه‌كی ڕۆشنبیری به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌با – پشت مزگه‌وتی ئیمام حه‌مزه).
ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 21/12/2021 كاتژمێر 9ی به‌یانی هه‌ڵمه‌ته‌كه له گه‌ڕه‌كی ڕۆشنبیری ده‌ست پێ ده‌كات و دواتر ده‌چێته ناوچه‌كانی دیكه‌ی (سه‌ركارێز، داره‌توو، قه‌ته‌وی و گردجۆتیار).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.