Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 16:53

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ڤایرۆسی ئۆمیکڕۆن ڕوونکردنەوە دەدات

کوردستان TV
100%

 

لە ڕاگەیانراوێکدا وەزارەتی تەندروستی عێراق دووپاتی کردەوە کە تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسە گۆڕاوە نوێیەکەی کۆڕۆنا کە بە ئۆمیکڕۆن ناسراوە تۆمار نەکراوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند: تا ئێستا هیچ تووشبوویەکی ڤایرۆسی ئۆمیکڕۆن لە عێراق تۆمار نەکراوە و بە بەردەوامی چاودێری ناوەندی تەندروستی دەکەن و هۆشداری دەدەنە هاووڵاتییان لەسەر پەتاکە.

ڕاشیگەیاند: لە توانای وەزارەتەکەیاندا هەیە ڕووبەڕووی ڤایرۆسەکە ببنەوە، بە هەمانشێوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەکرێت لە ڕێگەی خۆپارێزی و دوورکەوتنەوە لە کۆبوونەوەی کۆمەڵایەتی و بەستنی ماسک و وەرگرتی ڤاکسین و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان کۆنتڕۆڵی ڤایرۆسەکە بکەین.

هەروەها ئاماژە بەوەش کرا کە لێکۆڵینەوە لەسەر پەتاکە بەردەوامە و جەخت لەوە کرایەوە کە ڤاکسین بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەری لەسەر ڤایرۆسە نوێیەکە هەیە.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.