Erbil 38°C سێشەممە 26 ئاب 08:56

ئەنتۆنی فاوچی: نابێت ئۆمیکڕۆن بە کەم بزانین

کوردستان TV
100%

 

سەرۆکی پەیمانگەی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان ده‌ڵێت، ئاهه‌نگ و بۆنه‌كانی سه‌ری ساڵی زایینی تووشبوون به‌ جۆری نوێی كۆرۆنا به‌ ناوی ئۆمیكرۆن زیاد ده‌كات، ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌.

سەرۆکی پەیمانگەی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان ڕایگەیاند: نابێت ئۆمیکڕۆن بە کەم بزانرێت و  توانایەکی زۆری بۆ گواستنەوە هەیە و بە جیهاندا بڵاودەبێتەوە.

ڕاشیگەیاند: رێژەی کەمیی ئەوانەی لە ئەفریقای باشوور بەهۆی ئۆمیکرۆنەوە رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن لەبەر ئەوە نییە کە ئۆمیکرۆن لاوازە، بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس تیایدا، بەرگریی گشتیی دروستبووه‌.

فاوچی هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە لە یەک دوو هەفتەی داهاتوودا لە ئەمریکا نەخۆشخانەکان فشاری زۆریان دەکەوێتەسەر، بەتایبەتیش ئەو ناوچانەی کە رێژەی وەرگرتنی ڤاکسین تیایاندا نزمە.

 

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.