له ناحییه‌ی داره‌توو به‌هۆی مه‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی لافاو به تایبه‌تیش ئه‌و ماڵانه‌ی كه له شوێنی لافاو و كۆبوونه‌وه‌ی ئاو نزیكن، به پاس خه‌ڵك ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ناوه‌وه‌ی شاری هه‌ولێر.
تۆڕی په‌یامنێرانی (كوردستان تیڤی) ڕایانگه‌یاند: ئێستا له ته‌واوی ئیداره‌ی ناحییه‌ی داره‌توو به‌تایبه‌تش ئه‌و ماڵانه‌ی كه له شوێنی لافاو نزیكن، له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازی بارزانییه‌وه مینی پاس دابینكراوه و خه‌ڵك ده‌گوازنه‌وه بۆ سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له ئه‌مشه‌وه‌وه دووباره شه‌پۆڵێكی بارانبارینی به‌لێزمه له هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تیش له شاری هه‌ولێر ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و ڕه‌نگه لافاو و كۆبوونه‌وه‌ی ئاو دووباره بێته‌وه.
لای خۆشییه‌وه ڕائید فه‌رمان عه‌بدوڵا به په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: له داره‌توو له‌و شوێنانه‌ی كه مه‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی لافاویان له‌سه‌ره، هاووڵاتییان ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه شوێن و ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن و بچنه شوێنێكی سه‌لامه‌تتر بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ترسییه‌كانی دروستبوونی لافاو پارێزراو بن.
ڕاشیگه‌یاند: بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه هیچ شوێنێكیان نییه بۆی بچن، له‌نێو سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر هۆتێلیان بۆ دابین ده‌كرێت بۆ مه‌به‌ستی مانه‌وه‌یان.
پارێزگاری هه‌ولێریش چه‌ند ڕێنماییه‌كی بۆ هاووڵاتییان بڵاو كردۆته‌وه بۆ خۆپاراستن له پێش و له كاتی ڕوودانی لافاو:-
هاووڵاتى بەڕێز ...
لەپێناو سەلامەتى خۆت و خێزانەکەت لە کاتى هەستکردن بە مەترسییەکانى دروستبوونى لافاو، پێش ڕوودانى لافاو پێویستە ڕەچاوى ئەم خاڵانەى خوارەوە بكه‌یت:-
یەکەم/ چاودێریکردنی زانیارییەکانى کەشناسی و وەرگرتنی ژمارەی گرووپ یا ئاژانسى لافاو
دووەم/ دیاریکردنی شوێنێکی بەرز و گونجاو لە ماڵەکەت یا لە دەرەوە بۆ خۆت و خێزانەکەتان
سێیەم/ پاراستنی بەڵگەنامە و کەلوپەلە گرینگ و بەنرخەکان و پاراستنیان لەو شوێنە کە دڵنیایی هیچیان لێ بەسەر نایەت
چوارەم/ ئامادەکرنی گونیە و پڕخۆڵکردنى لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندارەکان بۆ گرتنى ژێر دەرگا و ئەو شوێنانەى کە مەترسین لە کاتى دروستبوونى لافا ئاویان لێبێتە ژوورەوە
لە کاتی ڕوودانى لافاو چى دەکەیت؟:-
یەکەم/ بڕۆ بۆ ئەو شوێنەی بەرز و گونجاوەى کە لە ماڵەکەت یا لە دەرەوە بۆ خۆت و خێزانەکەت ئامادەت کردووە بێ دواکەوتن
دووەم/ بڕینی تەزووی کارەبا و ھێلی غازی ماڵه‌وه‌تان
سێیەم/ شوفێری نەکردن
چوارەم/ دوورکەوتنەوە لە ڕێڕەوە ئاوی قورس و کەند و چۆمەکان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.