Erbil 38°C یەکشەممە 14 حوزەیران 13:04

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی کوردستان کۆده‌بێته‌وه‌ و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاسای چه‌ک ده‌کات

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ سێشەممە 21 ى 12 ى 2021 ،  په‌رله‌مانی كوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنه‌وه‌ بۆ چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك ده‌كات. 
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووه‌:  کۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمان كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بەڕێوەدەچێت و له‌ ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا بەدواداچوونی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری سەبارەت بە داهاتەكانی هەرێمی كوردستان ده‌خرێته‌ڕو.

هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن، له‌ ته‌وه‌ری دووەمدا خوێندنەوەی یەكەم ژماره‌یه‌ك پڕۆژەیاسا، بەپێی حوكمی بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (78) و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی(83) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ده‌كرێت.
ئەو پڕۆژەیاسایانەی لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان خوێندنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه‌: 
1- پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێركردن لە هەرێمی كوردستان-عێراق.
2- پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (6)ی ساڵی 2021 یاسای وەزارەتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان-عێراق.
هه‌روه‌ها له‌ ته‌وه‌ری سێیه‌مدا دەنگ لەسەر ئەم پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90 ، 91، 93، 96، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌درێت.
1- پڕِۆژەیاسای هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان-عێراق.
2- پڕۆژەیاسای سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان-عێراق.
له‌ ته‌وه‌ری چواره‌میشدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
1- پێشنیازەیاسای پاراستنی ئەرشیف لە هەرێمی كوردستان-عێراق.
2- پڕۆژەیاسای چەك لە هەرێمی كوردستان-عێراق.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.