كه‌شناسیی هه‌رێم ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ 21-12-2021 سێشه‌ممه ئێواره كه‌ی"وه‌رگه‌ڕانی زستانه" ڕووده‌دات، وه‌رزی زستان له نیوه‌گۆی باكووری زه‌وی، به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌ژی چه‌تۆ حه‌سه‌ن، به‌رپرسی به‌شی ڕاگه‌یاندن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، یه‌كه‌م ڕۆژی وه‌رزی زستانه له هه‌رێمی كوردستان و نیوه‌گۆی باكووری زه‌وی، به‌پێی لێكدانه‌وه فه‌له‌كییه‌كان كاتژمێر 7:00ی ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، دیارده‌ی وه‌رگه‌ڕانی زستانه (Winter Solstice) ڕووده‌دات، واته یه‌كه‌م ڕۆژی وه‌رزی زستان له نیوه‌گۆی باكووری هه‌ساره‌كه‌مان ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌ژی چه‌تۆ قسه‌ی له‌باره‌ی شه‌وی یه‌ڵداش كردووه، كه درێژترین شه‌وی ساڵه،راگه‌یاند " ماوه‌كه‌ی ده‌گاته 14 كاتژمێر و 7 خوله‌ك، ماوه‌ی ڕۆژیش كورتترین تۆمار ده‌كات، كه ده‌گاته 9 كاتژمێر و 53 خوله‌ك، ماوه‌ی وه‌رزی زستانیش به گشتی 88 ڕۆژ و 23 كاتژمێر و 34 خوله‌ك ده‌بێت".
ئا- كامران
ئه‌مڕۆ یه‌که‌م ڕۆژی وه‌رزی زستانه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.