كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی سلێمانی رایدهگهێنێت: توێکاری تەرمم بۆ زیاتر لە 1000 هه‌زار مردوو کردووە ، یەکێک لەو تەرمانە کوڕەکەی خۆم بووە .
له راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بڵاویكرده‌وه: بەشی توێکاری لە پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی یەکێکە لە بەشە هەستیار و گرنگەکان کە توێکار بۆ بەشێک لەو مردوانە دەکرێت بەهەرهۆکارێک گیانیان سپاردبێ.
ته‌ندروستی سلێمانی راشیدهگهێنێت: لەم بەشەدا چەندین کارمەند بەشێوەیەکی بەردەوام و بێ ڕەچاوکردنی کاتی دەوامی فەرمی لەخزمەتی سێکتەری تەندروستیدان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه: كه عەبدوڵای توێکار یەکێکەلەو کارمەندە دێرین و بەئەزموونانەی زیاتر لە سی ساڵە لە بواری توێکاری تەرمدا خزمەت دەکات. عەبدوڵای توێکار ژیان و کارەکانی بەشێوەیەکە تەواوی بەرکەوتەکانی لەگەڵ توێکاری تەرمدا بووە بە بەشێک لە چیرۆکی ژیانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.