له یاریه‌كی دواخراوی هه‌فته‌ی چواره‌می خوله‌كه‌و له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی لوتكه‌دا، كاتژمێر 11:30 ى خوله‌كی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌بێته میوانی یانه‌ی سیڤیلیه.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه، یاریزانانی بارسا دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر چاڤی هێرناندیز سازكرد، له گه‌ڕی پێشووی لالیگا بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی به‌ده‌ستهێناو به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له یانه‌ی ئێلچی میوانی برده‌وه‌و كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده بیست وحه‌وت خاڵ.
به‌هۆی پێكانی به‌شێكی یاریزانانی سه‌ره‌كی بلاوگڕانا، چاڤی ناچاره پشت به چه‌ند یاریزانێكی لاو له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی ببه‌ستێت.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، سیڤیلیه ئاستێكی به‌رزی له یاریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا پێشكه‌شكردووه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی سیی و حه‌وت خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ند دێت، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، چاڤی ڕایگه‌یاند كه تیپه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م ده‌رفه‌تێكی زێڕین دایه بۆ بردنه‌وه‌ی له یاری ئه‌مشه‌و و گه‌یشتنی بۆ خانه‌كانی پێشه‌وه‌ی ڕیزبه‌ندو شیاندنی بۆ وه‌رزی داهاتووی چامپیۆنس لیگ.
ڕاهێنه‌ری بارسا ئاشكراشی كرد كه له‌وه‌تای بۆته ڕاهێنه‌ری بلاوگڕانا ده خاڵی بۆ تیپه‌كه له خولی ئیسپانیا به‌ده‌ستهێناوه، له‌مه‌ودواش به‌و په‌ڕی گوڕوتینه‌وه ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان بۆ بردنه‌وه‌و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی باش ده‌خه‌نه گه‌ڕ به تایبه‌تی له یاری به‌رامبه‌ر سیڤیلیه كه جگه له بردنه‌وه هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌یان له‌به‌رده‌مدا نیه بۆ به‌رده‌وام بوونیان له ڕكابه‌ریكردن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی یه‌كێك له پله‌كانی پێشه‌وه‌ی ڕیزبه‌ندی خولی ئیسپانیا .
له یارییه‌کی دواخراوی لالیگادا ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا ده‌بێته میوانی سیڤیلیه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.