له گه‌ڕی ده‌یه‌می خولی تۆپی پێی یانه پله یه‌كه‌كانی عێراق و له گڕوپی یه‌كه‌می خوله‌كه‌دا، یانه‌ی دهۆك سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی مه‌سافی باشووری میواندارى برده‌وه.
یاریه‌كه له یاریگای فه‌یحا له شاری به‌سره به‌ڕێوه‌چوو، له گێمی یه‌كه‌مدا، یاریزانانی دهۆك ئاستێكی به‌رزیان پێشكهشكردو له‌م گێمه‌دا تیپه‌كه‌یان به گۆڵێك پێشخست، گۆڵه‌كه‌ش یاریزان سامر محه‌مه‌د به لێدانێكی به‌هێز له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا له خوله‌كی نۆ تۆماری كرد.
له گێمی دووه‌میش یاریزانانی دهۆك به هه‌مان گوڕوتینی گێمی یه‌كه‌م یاریان كرد، تا له خوله‌كی هه‌شتاودوودا، یاریزان ئیبراهیم غازی ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌م و دڵنیایی تیپی میوانی به شێوازێكی جوان و سه‌رنجڕاكێش به‌ده‌ستهێنا.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی دهۆك دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك و حه‌وته‌م یاری له خولی یانه پله یه‌كه‌كانی عێراق برده‌وه‌و پێگه‌ی خۆی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی یه‌كه‌می خوله‌كه به كۆكردنه‌وه‌ی بیستوسێ خاڵ به‌هێزتر كرد، له گه‌ڕی داهاتووی خولی پله یه‌كی عێراقدا، یانه‌ی دهۆك ده‌بێته میوانی یانه‌ی ڕومادی.
له خولی پله‌یه‌کی عێراقدا دهۆک سه‌رکه‌وتنێکی گرنگی تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.