یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا ناسراو به یوفا بڕیاریدا یانه‌ی تۆتنهام له خولی كۆنگره‌ی ئه‌وروپا دووربخاته‌وه، لیژنه‌ی ڕێككاری له یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا یانه‌ی تۆتنهامی له یاری نۆی ئه‌م مانگه له به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڕین له گه‌ڕی شه‌شه‌م و كۆتایی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خوله‌كه به دۆڕاو هه‌ژماركرد، دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی تۆتنهام نه‌یتوانی ئاماده‌ی یاریه‌كه بێت، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌شت یاریزان و پێنج ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
به‌م بڕیاره‌ش یانه‌ی تۆتنهام پله‌ی سێیه‌می له گڕوپی حه‌وته‌می خولی كۆنگره‌ی ئه‌وروپا به كۆكردنه‌وه‌ی حه‌وت خاڵ به‌ده‌ستهێناو نه‌گه‌یشته قۆناغی شازده.
هاوكات یانه‌ی ڤیتیس ئارنهیمی هۆڵه‌ندی به كۆكردنه‌وه‌ی ده خاڵ پله‌ی دووه‌می به‌ركه‌وت و شان به شانی یانه‌ی ڕینی پێشه‌نگی گڕوپه‌كه خۆی گه‌یانده قۆناغی شازده، پێشتریش یوفا به‌رپرسانی هه‌ردوو یانه‌ی ڕین و تۆتنهامی ئاگاداركردبووه‌وه كه به‌ر له كۆتایی ئه‌م مانگه واده‌یه‌كی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی یاری نێوانیان دیاری بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ردوولا نه‌یانتوانی كاتێكی گونجاو بۆ یاریه‌كه ده‌ستنیشان بكه‌ن، بۆیه تۆتنهام به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به دۆڕاو دانراو له خوله‌كه دوورخرایه‌وه .
تۆتنهام له خولی کۆنگره‌ی ئه‌وروپا کرایه ده‌ره‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.