له وڵاتی چین دادگا بڕیاری 10 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر باوكێك سپاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێنج منداڵی خۆی به 28 هه‌زار دۆلار فرۆشتووه.
ماڵپه‌ری "ویبو چینی" بڵاویكرده‌وه روداوه كه له‌ناوچه‌ی ی‌و له باكووری رۆژئاوای وڵات رویداوه ، باوكه‌كه ناوی " یانگ" 5 منداڵه‌كه‌ی به 180 هه‌زار یوانی چینی (28هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی) فرۆشتووه.
به‌پێ لێكۆڵینه‌وه‌ی دادگا ژن و مێرده‌كه وارێكهوتبوون كه منداڵیان ببێت بۆ ئه‌وه‌ی بیفرۆشن، به‌و كه‌سانه‌ی كه ئاره‌زووی كڕینی مناڵن.
دادگا رایگه‌یاند " پێنج منداڵه‌كه پێك هاتبوون له دوو كوڕ و سێ كچ له نێوان ساڵه‌كانی 2012 و 2020 فرۆشراون.
ئا- كامران
ژێده‌ر- لبنان
باوکێک پێنج منداڵه‌که‌ی خۆی به 28 هه‌زار دۆلار ده‌فرۆشێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.