كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی راگه‌یاند.
به‌ڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئەمڕۆ سێشه‌ممه 21 ى 12 ى 2021 ، كه‌ش و هه‌وا سارد و هه‌وراوی ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بارینی باران له كاتی جیاجیا و بارینی به‌فر له زۆربه‌ی ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان.
كه‌شناسی ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات، سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمان هەور دەبێت، لە شوێن و کاتی جیاواز ئەگەری بارانبارین هەیە و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.