سەرۆکی دەزگای شەھیدانی عێراق، رایگەیاند کە 300 ئەندامی سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، مووچەی خانەنشینی لە دەوڵەت وەردەگرن.
عەبدولئیلاھ نائیلی ،سەرۆکی دەزگای شەھیدانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی "ئەلسەباح"ی نیچمە فەرمی ئاماژەی بەوە داوە کە دەزگای شەھیدان لیژنەیەکی بۆ لێکۆلینەوە و وردبینی لە ناوی سەرجەم ئەو کەسانەی کە بڕیاری خانەنشینی دەیان گرێتەوە و راگرتنی ھەر بڕیارێک کە پێچەوانەی یاسا دەکراون، هەروەها لەگەڵ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی دژبە سەرپێچکاران، پێکھێناوە و گوتی:"لە میانی لێکۆڵینەوەکاندا، دەرکەوتووە پارەیەکی زۆر بۆ ئەو کەسانەی کە شایەستە نین و بڕیاری خانەنشینی نایانگرێتەوە، خەرج کراوە".
سەرۆکی دەزگای شەھیدانی عێراق، گوتیشی: "دوای وردبینی لە ناوی ئەو کەسانەی کە بڕیاری خانەنشینی دەیانگرێتەوە، دەرکەوتووە کە 300 ئەندامی سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای ئەنبار كه لهشهڕدا كوژراون ، مووچەی خانەنشینیان بۆ بڕاوهتهوه .
ناوبراو داوای لە دەستەی گشتیی خانەنشینی عێراق کرد کە خەرجکردنی مووچەی خانەنشینی ئەو 300 ئەندامەی داعش رابگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.