Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 15:13

تیروپشکی یارییه‌کانی قۆناغی 8 ى جامی عێراق ڕاکێشرا و هه‌ولێر و زاخۆش ڕووبه‌رووی ئه‌م یانانه‌ ده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21 ى 12 ى 2021،  له‌شاری به‌غدا له‌ باره‌گای یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق، تیروپشكی یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شتی جامی یانه‌كانی عێراق راكێشرا.
له‌م قۆناغه‌دا یانه‌كانی  هه‌ولێر و زاخۆ ڕووبه‌رووی كه‌رخ و مه‌سافی باشوور ده‌بنه‌وه‌.
ته‌واوی یارییه‌كانی یانه‌كان له‌م قۆناغه‌دا به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت: 
کەرخ - ھەولێر   یاریگا- کەرخ
قوە جه‌ویلە - زەورا یاریگا- قوە جویە
زاخۆ - مەسافی باشوور  یاریگا- زاخۆ
کارەبا - ئەمانە  یاریگا- کەربەلا
یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق كاتی به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ی دیاری نه‌كردووه‌ تا ئێستاكه‌، چاوه‌ڕوان ده‌كرێـت له‌ڕۆژانی داهاتوو به‌خشته‌یه‌ك كاته‌كانی به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شتی جامه‌كه‌ دیاری بكات.

ئاماده‌كردنی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.