بەڕێوەبەری میلاکاتی وەزارەتی پێشمه‌رگه رایدهگهێنێت، بە پشتیوانی وەزیری پێشمەرگە، هەوڵەکانمان بەردەوامە بۆ رایی كردنی كاره یاسای و ئیدارییه‌كانی ڕێکخستنەوەی هێزەکان، چه‌ند قۆناغێكمان تێپه‌ڕاندووه و ئێستا له قۆناغی كۆتایی داین.
ئەمڕۆ 21ی كانونی یه‌كه‌می 2021، لیوا روکن کارزان مەولود، بەڕێوبەری پلاندانان و میلاکاتی وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆکی لیژنەی رێکخستنەوەی هەیکەل و میلاکاتی هەردوو یەکەی پشتیوانی یەک و دوو، هاوتاکردنی بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ هەریەک لە نوێنەرانی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک و دوو کۆبووەوە.
لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، بەڕێوەبەری پلاندانان و میلاکات، باسی لە میکانیزمێکی وورد کرد، بۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و میلاكه‌ی، كه ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له سه‌ر دراوه.
بەڕێوەبەری میلاکاتی وەزارەت رایگەیاند: بە پشتیوانی وەزیری پێشمەرگە، هەوڵەکانمان بەردەوامە بۆ رایی كردنی كاره یاسای و ئیدارییه‌كانی ڕێکخستنەوەی هێزەکان، چه‌ند قۆناغێكمان تێپه‌ڕاندووه و ئێستا له قۆناغی كۆتایی داین.
لەلای خۆیانەوە، هەریەک لە نوێنەرانی فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی یەک و دوو، ئاماده‌ییان نیشاندا بۆ هه‌موو رێكاره یاسایی و ئیدارییه‌كان، كه پێوست بێت بۆ پرۆسه‌كه.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رنج و پێشنیارەکان خرانەڕوو بۆ کاری ئایندە، جەختکرایەوە، لەسەر بەردەوام بوون لەرێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکان و هەمەهانگی و هاوکاری هاوبەش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.