Erbil 38°C یەکشەممە 14 حوزەیران 09:08

وه‌ک رێزێک بۆ زیانلێکه‌وتوانی لافاوه‌که‌ شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌کانی عه‌نکاوه‌ داده‌خرێن

کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی عه‌نكاوه‌ له‌سه‌ر داخستنی شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان له‌ ماوه‌ی جه‌ژنه‌كانی كریسمس و  سه‌ری ساڵ  ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.
له‌ ئاگادارییه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی عه‌نكاوه‌دا هاتووه‌: 
بە مەبەستی رێکخستنی شار لە ماوەی جەژنەکانی کریسمس و سەری ساڵ و لە سەر ڕاسپاردەکانی پارێزگای هەولێر و بڕیارەکانی لێژنەی ئەمنی ناحیەی عەنکاوا و وەرگرتنی بۆچوونی کەنیسەکانی عەنکاوا، بڕیار درا بە :
١- داخستنی گشت شوێنە گەشتیارییەکان لە شوێنی فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان و یانەی شەوانە و بارەکان وئاھەنگەکان لە شەوی جەژن لە کاتژمێر ( ٤ ) ی ئێوارەی ڕۆژی ٢٠٢١/١٢/٢٤ بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر تا کاتژمێر ( ٤ ) ی ئێوارەی ڕۆژی ٢٠٢١/١٢/٢٥ وەك ڕێز لێنانێك لە قوربانیانی دوایین لافاوەکانی شاری هەولێر.
٢- کار دەکرێت لەگەڵ سەرپێچی کار بە داخستنی شوێنەکەی و پێ بژاردن کردنی بە بڕی پێنچ ملیۆن دینار.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.