Erbil 38°C یەکشەممە 14 حوزەیران 07:06

لیژنەیەک بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی قەزای شنگال پێکھێنرا

بڕی 28 ملیار دینار، بۆ جێبەجێکردنی پلانەکە تەرخان کراوە
کوردستان TV
100%

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لیژنەیەکی بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی قەزای شنگال بەسەرۆکایەتی پارێزگاری نەینەوا، نەجم جبوری پێکھێنا.

نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری نەینەوا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە مستەفا کازمی لیژنەیەکی بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی قەزای شنگال بەسەرۆکایەتی نەجم جبوری و بە ئەندامێتی ژمارەیەک لە بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکان پێکھێناوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لیژنەکە، پلانی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی قەزای شنگال و گوندەکانی سەربە قەزاکە، ھەروەھا نۆژەنکردنەوەی ژێرخان لەسەرجەم کەرتە خزمەتگوزارییەکان ئامادە دەکات و ھاتووە: "بڕی 28 ملیار دینار، بۆ جێبەجێکردنی پلانەکە تەرخان کراوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.