سەرۆکایەتی شارەوانی بنەسڵاوە و دارەتوو هەڵمەتی پاککردنەوە و دروستکردنی ڕێڕەوی ئاوییان دەست پێ کرد.
کارزان کاکل پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکایەتی شارەوانی بنەسڵاوە و دارەتوو لە ڕێگەی کۆمپانیای کاڤین گرووپ سەرجەم ئامێرەکانیان گەیاندە سنووری قەزای دەشتی هەولێر و ناحییەی دارەتوو.
هەروەها ئاشکرای دەکات کە ئامێرەکان بۆ پاککردنەوە و دروستکردنی ڕێڕەوی ئاوی نێوان قەزای دەشتی هەولێر و ناحییەی دارەتوو هێنراوە و تا ئێستا قۆناغێکی باشییان بڕیووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.