Erbil 38°C یەکشەممە 14 حوزەیران 07:04

لەکاتی تواندنەوەی ئاسن لە کارگەیەک نارنجۆکێک تەقییەوە

کوردستان TV
100%

 

کەمێک پێش ئێستا بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆکێک لەکارگەی ئاسنی کەورگۆسکی سەر بە قەزای خەبات 3 هاووڵاتی بوونە قوربانی.

ئەحمەد نەبی بەڕێوەبەری ناحییەی کەورگۆسک بە سالار نامیق پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆکێک لە کارگەی ئاسنی کەورگۆسک کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسی دیکەش برینداربوو.

هەروەها ئاماژە بەوەش دەکرێت کە نارنجۆکەکە لەکاتی توانەوەی ئاسن تەقیووەتەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.