پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند کە تۆمەتبارێکیا دەستگیر کردووە کە زیاتر لە 10 فەرمانی گرتنی هەبووە و بە چەندین تۆمەتی جیاواز.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە " مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی پێنجوێن تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە زیاد لە 10 فەرمانی گرتنی هەبووە بە پێی چەند ماددەیەک لەیاسای سزادانی عێراقی.
ئەوەش هاتووە کە "دوای چاودێریكردن و بەدواداچوون بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارێک كە چەندین فەرمانی گرتنی هەبووە و بەرەو شوێنێكی نادیاری دەرەوەی قەزای پێنجوێن هەڵاتبوو، توانرا تۆمەتبار (ک.ف.ف) لەلایەن بنكەی پۆلیسی پێنجوێنەوە دەستگیربكرێت كە زیاد لە 10 فەرمانی گرتنی هەبووە بە پێی ماددەكانی (443 ، 446 ، 281 ، 21 و 23 ـی هاتووچۆ ،386 ،432) لەیاسای سزادانی عێراقی .
پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەدات کە تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لە گەڵیدا بەردەوامە، لە كاتی دەستگیركردنیشیدا دەست بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە و 4 ماتۆرسكیلدا گیرا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.