Erbil 38°C یەکشەممە 14 حوزەیران 07:00

شارەوانی هەولێر چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکات

کوردستان TV
100%

 

گوتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر جێبەجێ دەکات.

سیامەند کەریم گوتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، ڕایگەیاند:" لەسەر داهاتی 15٪ و 100٪ ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە چەندین گەڕەک جێبەجێ دەکرێن.

ئاماژەی بەوەشدا کە پڕۆژەکان پێکدێن لە :

    1.دروستکردنی شەقامەناوخۆییەکانی گوندی نازماوە قۆناغی یەکەم.

    2.دروستکردنی شەقامەناوخۆییەکانی گوندی نازماوە قۆناغی دووەم.

    3.قیڕتاوکردنی ڕێگای سەرەکی گوندی بێریات.

    4.دروستکردنی شەقامێک لە گەڕەکی فەرمانبەران پشت مزگەوتی شەهید و ئەنفالکراوان.

    5.قیڕتاوکردنی شەقامێکی 15 مەتری لە گەڕەکی شارەوانی نزیک مزگەوتی شەهیدان.

    6.قیڕتاوکردنی شەقامێک پێش بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن لە شەقامی 40 مەتری تاوەکو شەقامی 100 مەتری.

    7.قیڕتاوکردنی گۆڕەپانیک بۆ بنکەی تەندروستی سەروەران.

    8.دروستکردنی ئاوەڕۆ و قیڕتاوکردنی شەقامێک لە گەڕەکی مەنتکاوە پشت نەخۆشخانەی شیفا.

    9.دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی ئاسوودە نزیک کۆلێژی نۆڵج.

    10.قیڕتاوکردنی گەراجی ئۆتۆمبێل و شەقامەکانی ناو پارکی هەوار.

هەروەها ئاماژەی بەوەش دا کە " ئەم پڕۆژانە بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک و 560 ملیۆن دینار لەسەر داهاتی 15٪ و 100٪ـی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەچنە واری جێبەجێکردن.

گوتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، گووتیشی "سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی شاری هەولێر و دانیشتوانەکەی لە داهاتوودا کار بۆ ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی دیکەش دەکەین لە پێناو گرینگیدانی زیاتر بە شارەکەمان."

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.