کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، له به‌ره‌به‌ياندا ئه‌گه‌ر هه‌يه به‌فر له ده‌ور به‌رى پێنجوێن و ئه‌زمه‌ڕ و ماوه‌ت و كۆيه و سه‌فين و سۆران ببارێ.
کەشناسی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: ئه‌مشه‌و ئاسمانى هه‌رێم هه‌ور ده‌بێت له ناوچه شاخاويیه‌كان به‌فر ده‌بارێت و له به‌ره‌به‌ياندا ئه‌گه‌ر هه‌يه به‌فر له ده‌وروبه‌رى پێنجوێن و ئه‌زمه‌ڕ و ماوه‌ت و كۆيه و سه‌فين و سۆران ببارێ هه‌روه‌ها پيشبينى ده‌كرێ نمه باران له سه‌نته‌ری شاره‌كان ببارێ.
هەروەها ئەوەش هاتووە " نزمترين پله‌كانى گه‌رما له ناوچه شاخاويه‌كان داده‌به‌زێت بۆ ژێر سفرى سيليزى، هەروەها له سه‌نته‌رى شاره‌كانيش (2-3) پله داده‌به‌زێت به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆدا و مه‌وداى بينين له نێوان (3-8) کیلۆمەتر ده‌بێت."
کەشناسی هەرێم هەروەها ڕێژەی باران بارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم دەخاتەڕوو و کە بەم شێوەیە:-
پيرمام 1.1ملم
دهۆك 1.3 ملم
زاخۆ 5.8 ملم
ئاكرێ 3.2 ملم
ئامێدى 3.8 ملم
بامه‌رنێ 5.0 ملم
بارزان 6.8 ملم
دوكان 0.4 ملم
حاجى ئۆمه‌ران 0.6 ملم
كانى ماسى 0.8 ملم
سۆران 0.8 ملم
ماوه‌ت 0.2 ملم
قه‌ڵادزێ 0.2 ملم
مێرگه‌سور 9.8 ملم
سيده‌كان 0.6ملم

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.