Erbil 38°C یەکشەممە 14 حوزەیران 05:29

ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینییه‌وه‌

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پێکەوەژیانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی  سه‌باره‌ت به‌ هه‌واڵی ده‌ستگیر كردن بۆ ئاوات حوسامه‌دین له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌.
له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌: لەھەندێ دەزگای راگەیاندن بە نەزانینەوە بڵاو کراوەتەوە کە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ  (ئاوات حوسامه‌دین  ) دەرکردووە، ئێمە لەکاتێکدا رایدەگەیێنین کەھیچ وەزارەتێکی حکومەتی کوردستان دەسەڵاتی دەستگیرکردنی ھیچ کەسێکی نیە، بریاری دەستگیرکردن لەلایەن (دادگاوە)دەدرێت.
راشیده‌گه‌یه‌نن: دەربارەی ئەو کەیسەش ئەو سکاڵایەی کە تۆمار کراوە، لەلایەن کەسێکی  بەناوی ( جەلیل سەلەفی)بووە، ئێمە پێمان وایە بۆھەر لەیەک تێنە گەیشتنێک باشترین شوێن بۆیەکلایی کردنەوەیەی ئەو بابەتانە دادگاکانن، چونکە دادگا شوێنێکی مەدەنی و یاساییە بۆیەک لاییکردنەوەی ھەرکێشەیەک کە ھەبێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن: ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتی پێکەوەژیانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاورباری ئایینی، جەخت لەوەدەکەینەوە کە بەیەکەوە ژیانی ئایینی و نەتەوەیی لەھەرێمی کوردستان نە لە رابردوو ، نەلەئێستاو داھاتوویشدا ھیچ کێشەیەکی نەبووە و نابێت، کوردستان نموونەیەکی جوانی ناوچەکەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.