Erbil 38°C یەکشەممە 14 حوزەیران 05:29

وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ: پاڵپشتی پڕۆژەکانی پەلەوەری خۆماڵی ده‌که‌ین

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕایگه‌یاند:  بێگەرد تاڵەبانی وه‌زیری كشتوكاڵ بەئامادەبوونی بریکار و ستافێکی وەزارەت کۆبۆوە لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەری .
 له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌: لەم کۆبونەوەیەدا بەووردی گفتوگۆ کرا دەربارەی چەندین بابەتی گرنگ و پەیوەست بە ئەنجومەنەکە بەتایبەتی دەربارەی هەوڵەکانی وەزارەت بۆ پاڵپشتی پرۆژەکانی پەلەوەری خۆماڵی و لێخۆشبوونی گومرگی و چاودێری کردن و بەدواداچوونی بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمی هێلکە و مریشک لە دەروازەکان و هەنگاوەکانی وەزارەت بۆ دابەزاندنی نرخی عەلەف و پێکهاتەکانی ،هەروەها کەمکردنەوەی رۆتین لەمامەڵەکانی خاوەن پرۆژەکان. 
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: ئەمانە و چەندین بابەتی تر لەم کۆبونەوەیەدا باسکران لەنێوان ئامادەبووان .
لەکۆتایدا چەندین بڕیار و راسپاردە و پێشنیار و رێککاری گرنگ گەڵالە و پەسندکران ،لەپێناو پارێزگاری لەبەرهەمی خۆماڵی و بەردەوامی لە پاڵپشتی پرۆژەکانی پەلەوەری و کاروبارەکانی ئەنجومەنەکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.