لە بەرواری (3/1/2022)وە مۆڵەتی نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆی پارێزگاكان دەردێت.
عەقیدی هاتووچۆ (بەختیار محمد) وتەبێژی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی ڕاگەیاند: بەپێی بەیانی ژمارە (37)ی ساڵی (2021)ی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە بەرواری (3/1/2022)وە مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆی پارێزگاكان دەدرێت بە هاوڵاتیان، كە پێشتر تەنها لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمدا بووە.
راشیدهگهیهنن: لەبەر ئەوە ئاگاداری هاوڵاتیان دەكەین كە خوازیاری بەدەست هێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتین لە بەرواری (3/1/2022)وە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بكەن بۆ ئەو مەبەستە.
ژێدهر - هاتووچۆی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.