ماوەی پێنج رۆژە، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی پارێزگای ھەولێر و ھێزی زیڕەڤانی دەستیان بە ھەڵمەتێکی چڕ کردووە بۆ دۆزینەوەی دانەر نەبەزی تەمەن 10 مانگ و ئومێد سامری تەمەن 20 ساڵ کە لە دوو شوێنی جیاوازدا لە ئەنجامی لافاوەکەی ھەولێر بێسەروشوێن بوون.
ئەمڕۆ پێنجەم رۆژی گەڕانی ھێزە ھاوبەشەکانی تیمی بەرگریی شارستانیی پارێزگای ھەولێر و ھێزی زیڕەڤانی کە ژمارەیان نزیکەی ٣٠٠ کەس دەبێت بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی دانەر نەبەزی تەمەن 10 مانگ لە دارەتوو و ئومێد سامری تەمەن 20 ساڵ لە قوشتەپە کە رۆژی ھەینی رابردوو، دوای بارانبارین و دروستبوونی لافاو لە چەند شوێنێکی رۆژئاوای شاری ھەولێر، بێسەروشوێن بوون.
تیمەکان لە میانی گەڕان و پشکنیندا، سەگی راھێندراو بەکاردەھێنن و بەشوێنی رێڕەوی ئاوەکەدا دەگەڕێن و تا ئێستاش تەرمەکان نەدۆزراونەتەوە.
ههروهها بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای ھەولێر رایگهیاندووه كه تیمەكانییان لە گوندی سەعداوە وعەوێنە بەدوای ئەم ھەواڵەوە چوون كه گوایە تەرمێك دۆزراوەتەوە،بهڵام دوای بەدواداچوونییان دهركهوتووه كه تا ئێستا ھیچ تەرمێك نەدۆزراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.