Erbil 38°C یەکشەممە 14 حوزەیران 02:41

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرەوە

کوردستان TV
100%

 

هاتووچۆی هەولێر خاوەنی سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلە ژمارە کاتییانە ئاگادار دەکاتەوە کە بەهۆی بوونی کێشە لە ئۆتۆمبێلەکانیان نەتوانراوە تۆمار بکرێن، داوا دەکات سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە " سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێران و خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلە (ژمارەکاتی)ـیانەی کە بەهۆی بوونی کێشە لە ژمارەی لاشە و بوونی بڕین یان تێکچوونی شاسێکانیان نەتوانراوە تۆمار بکرێن و لە پشکنین دەرنەچوون، سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بکەن، بە مەبەستی دووبارە ئەنجامدانی پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلەکانییان بە ئامێری سکانەر."

ئەوەش هاتووە کە " پێویستە لە ماوەی نێوان 2022/1/2 تا 2022/1/15  سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن، هەر کەسێک دوا بکەوێت خۆی بەرپرسیار دەبێت لە تۆمارنەکردنی ئۆتۆمبێلەکەی."

هاتووچۆی هەولێر ئاماژە بەوەش دەکات کە " ئەو ئاگادارییە سەرجەم هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لە هەموو شارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان، چونکە تاکە شوێن سکانەری لێ بێت لە کاتی ئێستادا هاتووچۆی هەولێرە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.