وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاشكرای كرد، فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه به شاندێكی باڵای حكوومی كه قاسم ئه‌عره‌جی ڕاوێژكاری ئه‌منی قه‌ومی عێراق و چه‌ند به‌رپرسێكی تر هاوه‌ڵینه، گه‌یشتنه تارانی پایته‌ختی ئێران.
ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراق (واع) له‌سه‌ر زاری ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق گواستییه‌وه: فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه به سه‌ردانێكی فه‌رمی و به هاوه‌ڵی شاندێكی باڵای حكوومه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م گه‌یشته شاری تاران.
ڕاشیگه‌یاند: شانده‌كه له سه‌ردانه‌كه‌دا چاوی به كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌وێ و تاوتوێی چه‌ندان پرسی هاوسێیه‌تی نێوانیان ده‌كه‌ن له سه‌رجه‌م بوواره‌كاندا له‌نێویشیاندا بابه‌تی ئه‌منی هه‌رێمی و دوایین پێشهاته‌كان سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كانی ڤییه‌نا له بابه‌تی چه‌كی ئه‌تۆمی ئێرانی له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكی تریش.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه سه‌ردانه‌كه ته‌نیا یه‌ك ڕۆژه ده‌بێت و یه‌كێك له دیداره‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ عه‌لی شه‌مخانی به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئه‌منی قه‌ومی ئێرانی ده‌بێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه ته‌له‌فزیۆنه‌كانی ئێران ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو كه سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی فوئاد حوسێن بۆ ئێران دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێ.
ڕاشیانگه‌یاندبوو كه له سه‌ردانه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق چاوی به ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆكی ئێران و حوسێن ئه‌میر عه‌بدئه‌لهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌كه‌وێ.
جێی باسه ئه‌مه سێیه‌م سه‌ردانی فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقه بۆ ئێران دوای هه‌ڵبژاردنی ئیبراهی ڕه‌ئیسی به سه‌رۆكی ئێران له حوزه‌یرانی ڕابردوودا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.