فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، دووسبه‌ی هه‌ینی ته‌رمی ئه‌و 16 قوربانییه‌ی كه له ئاوی نێوان فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا به‌ر له مانگێك خنكابوون، ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
فه‌رمانگه‌كه ڕایگه‌یاند: بەرەبەیانی رۆژی هەینی 24 کانونی یەکەمی 2021، لەسەر ئەرکی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە، تەرمی ئەو 16 قوربانییەی کە لە ئاوی نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا لە ڕۆژی 24 تشرینی دووەمی 2021 گیانیان لەدەست دا، دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.
فه‌رمانگه‌كه ئاسانکاری بۆ کەسوکاری ئەو قوربانییانە و وەرگرتنی زانیاری لەبارەی وەرگرتنەوەی تەرمەکانیان كردووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌سوكاره‌كانیان دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی (07504609420) بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.