نێچيرڤان بارزانى ده‌رباره‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دووپاتى كرده‌وه كه عێراق دۆخێكى تايبه‌تى هه‌يه و هه‌رێمى كوردستان هه‌رگيز نابێته به‌شێک له كێشه‌كان، به‌ڵكو وه‌ک هه‌ميشه فاكته‌رێكى يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى واقعييانهى كێشه‌كان و گه‌يشتن به هاوبه‌شييه‌كى ڕاسته‌قينه‌ى نێوان لايه‌نه عێراقييه‌كان.
نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پێشوازى له شاندێكى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه شيعييه‌كان به سه‌رۆكايه‌تيى نوورى مالیکی كرد.
له ديدارێكدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق هه‌ڵبژاردنى 10ـی ئۆكتۆبه‌رى ڕابردووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و نيگهرانيى ئه‌و لايه‌نانه‌ى له ئه‌نجامه‌كانى ناڕازين، پرۆسه‌ى ياسايى و تانه‌دان له ئه‌نجامه‌كانى تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا هاوڕابوون كه وێڕاى ناڕه‌زايى و تێبينييهكان له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان دۆخ و ته‌حه‌دييه‌كانى وڵات بهرپرسياريهتيى هاوبه‌ش و ئه‌وه ده‌خوازێت هه‌موو هێز و لايه‌نه عێراقييه‌كان به ڕه‌چاوكردنى به‌رژه‌وه‌نديى گشتى و داهاتووى وڵات بگه‌نه تێگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه و دامه‌زراندنى حكوومه‌تێک كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داواكاريى هاووڵاتيان بێت، بتوانێت به‌ره‌وڕووى ته‌حه‌دييه‌كانى ئێستا و داهاتووى وڵات ببێته‌وه و ئارامى و سه‌قامگيرى بپارێزێت.
كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌رنامه‌ى كارى شانده‌كه و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيان له هه‌رێمى كوردستان، چۆنيهتيى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.