ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی عێراق ئاشكرایان كرد، ئه‌مشه‌و تیرۆریستانی داعش له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین هێرشیان كردۆته سه‌ر لیوایه‌كی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر لیوای 88ی حه‌شدی شه‌عبی بووه له ناوچه‌ی فه‌تحه له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌ندامێكی حه‌شدی شه‌عبی له هێرشه‌كه‌دا كوژراوه و هه‌روه‌ها چه‌ند ئه‌ندامێكی تریش بریندار بوونه.
لای خۆشییه‌وه ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه‌مێك پێش ئێستا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد كه به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی تیرۆریستانی داعش له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین دوو چه‌كدارییان كوژراون و چواری دیكه‌شیان برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.