Erbil 38°C یەکشەممە 14 حوزەیران 00:52

کەشناسی: سبەی بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزێت

کوردستان TV
100%

 

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزێت و لە سەنتەری شارەکانیش پلەکانی گەرما 2 پلە دادەبەزێت بەرامبەر بە ئەمڕۆ.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: ئه‌مشه‌و نمه‌ باران له‌ ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات و باكوورى ڕۆژهه‌ڵاتى هەرێمی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ كاته‌كانى به‌يانى زوودا نمه‌ باران له‌ ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌رێمی کوردستان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه

ڕاشیگەیاند: به‌فر له‌ناوچه‌ شاخاویيه‌كان ده‌بارێت و پله‌كانى گه‌رما بۆ ژێر سفرى سيليزى داده‌به‌زێت و له‌سه‌نته‌رى شاره‌كانيش پله‌كانى گه‌رما 2 پله‌ داده‌به‌زێت به‌به‌راورد له‌ گه‌ڵ ئه‌مڕۆ.

کەشناسی هەرێمی کوردستان هەروەها ڕێژەی باران بارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان خستەڕوو کە بەم شێوەیە:-

هه‌ولێر 0.8 ملم

پيرمام 5.2 ملم

سلێمانى 0.7 ملم

چه‌مچه‌ماڵ دڵۆپ دڵۆپ

دهۆک 1.2 ملم

ئاكرێ 1.0 ملم

ئامێدى 1.2 ملم

بامه‌رنێ 2.4 ملم

بارزان 1.8 ملم

بازيان 0.2 ملم

دوكان 4.0 ملم

كانى ماسى 1.8 ملم

خه‌بات 2.0 ملم

سۆران 3.6 ملم

پێنجوێن 2.4 ملم

ماوه‌ت 1.0 ملم

مێرگه‌سور 5.4 ملم

سيده‌كان 4.6 ملم

چۆمان 1.6 ملم

کەرکووک 0.2 ملم

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.