ده‌سته‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به فه‌رمی دانی به حه‌به‌كه‌ی كۆمپانیای فایزه‌ر نا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا.
كۆمپانیای فایزه‌ر ئاشكرای كرد: ده‌سته‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به فه‌رمی دانی به حه‌بی (پاكسلۆڤید) نا كه وه‌ك حه‌ب و له ڕێگه‌ی ده‌مه‌وه ده‌درێت به تووشبووانی په‌تای كۆڕۆنا.
كۆمپانیاكه ئاشكراشی كرد كه حه‌بی پاكسلۆڤید ده‌درێت به‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی كۆڕۆنا بوونه و باری ته‌ندروستییان خراپ یان مه‌ترسیداره.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌ست به دابه‌شكردنی حه‌به‌كه ده‌كه‌ن و له‌نه‌خۆشخانه‌كان ده‌درێت به هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.