بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر ئاشكرای كرد، له ڕۆژانی پشووی سه‌ری ساڵیش‌دا، یەكه‌كانی کوتان لە بنکەکانی لێدانی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا بەردەوام دەبن و ئێشكگر ده‌بن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بڵاوی كرده‌وه: بۆ ئاسانکاری و بێبەش نەبوونی هاونیشتمانیان لە وەرگرتنی ژەمەکانی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا، تیمی جێگیر و بەشێوەی ئیشکگرمان ده‌بێت له سه‌رجه‌م بنكه‌كاندا.
هه‌روه‌ها ئاگاداری هاووڵاتییانی سنووری شاری هەولێری كرده‌وه كه لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵدا یەکەی کوتان لە بنکەکانی تەندروستی لە پێشوازی ئەو هاونیشتمانییانە دەبن کە ژەمی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا وەردەگرن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر داواشی له هاووڵاتییان كرد كه به پێی ڕێکارەکانی خۆپارێزی پابەندبوونیان بە ڕێنماییەکان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین دژە کۆڕۆنا، سەردانی بنکەکانی لێدانی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.