Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 15:13

له‌ لالیگادا ریاڵ مه‌درید سه‌رکه‌وتنێکی گرنگی تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


یانەی ڕیال مەدرید سەركەوتنی لە یاریەكی پێشخراوی هەفتەی بیستویەكەمی خولی ئیسپانیا بەدەستهێناو لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی ئەتلەتیك بلباوی میوانداری بردەوە.
 سەرجەم گۆڵەكان لە دە خولەكی یەكەمی یاریەكە تۆماركرا، دوای تێپەڕبوونی چوار خولەك بەسەر فیكەی دەستپێكی ناوبژیوان، كەریم بێنزیمای فەڕەنسی گۆڵێكی بۆ ڕیال مەدرید تۆماركرد.
 پاشان هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی خۆی و تیپەكەی لە خولەكی حەوت بەدەستهێناو كۆی گۆڵەكانی لە پێشەنگی ڕیزبەندی گۆڵكارانی ئەم وەرزەی لالیگا گەیاندە پازدە گۆڵ، دوای سێ‌ خولەكی دیكەش یاریزان ئۆیهان سانسێت تاكە گۆڵی بلباوی لە یاریەكە تۆماركرد.
 بەم بردنەوەش یانەی شاهانە پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی یانەكان بەهێزتر كردو كۆی خاڵەكانی گەیاندە چل وشەش خاڵ، بلباویش بە بیستوچوار خاڵ لە پلەی دەیەمی ڕیزبەند دێت.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.