لە هەفتەی نۆزدەمی خولی فەڕەنسا، یانەی پاریس سانجێرمان پێشەنگی ڕیزبەندی یانەكان و پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولەكە بە گۆڵێك لەگەڵ یانەی لۆریانی میوانداری یەكسان بوو.
لە گێمی یەكەمدا، لۆریان بە گۆڵێك پێشكەوت، گۆڵەكەش یاریزان تۆماس مۆنكۆندوی لە خولەكی چل تۆماریكرد، لە گێمی دووەم و لە خولەكی هەشتاوپێنجدا، سێرجیۆ ڕامۆس بەرگریكاری بەناوبانگی ئیسپانی لە سێیەم بەشداریكردنی بە درێسی پاریس سانجێرمان و بە كارتی سوور كرایە دەرەوەی یاریگا كە ئەمەش یەكەم كارتی سووری یاریزانەكە بوو بە درێسی پی ئێس جی و بیستوحەوتەمین كارتی سوور بوو لە كاروانی وەرزشی خۆیدا.
لە دواساتەكانی یاریش، ماورۆ ئیكاردی ئەرژەنتینی گۆڵی بەرامبەری تیپە پاریسیەكەی بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.
بەم ئەنجامەش كۆی خاڵەكانی پاریس سانجێرمان لە سەرووی لیستی ڕیزبەندی یانەكان بۆ چل وشەش خاڵ بەرزبووەوەو لۆریانیش بە شازدە خاڵ لە پلەی نۆزدەم و پێش كۆتایی ڕیزبەند دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.