Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 13:23

له‌ جامی پیشه‌گه‌رانی ئینگڵته‌ڕا لیڤه‌رپول سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر لیسته‌ر سیتی تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


یانەی لیڤەرپول گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی جامی پیشەگەرانی ئینگلتەرا بۆ تۆپی پێ‌، لە قۆناغی چارەگی كۆتایی پاڵەوانێتیەكەدا، لیڤەرپول بە جیاوازی لێدانی سزای یەكلایی كەرەوە لە یانەی لیستەرسیتی میوانی بردەوە.
 سەرەتا، جیمی ڤاردی ئەستێرەی لیستەرسیتی دوو گۆڵی بۆ تیپەكەی لە خولەكەكانی نۆ و سێزدە تۆماركرد، پاشان یاریزان ئەلێكس ئۆكسلید چامبەرلین گۆڵێكی بۆ لیڤەرپول لە خولەكی نۆزدە بەدەستهێنا، لە خولەكی سی و سێشدا، یاریزان جەیمس مادیسۆن گۆڵی سێیەمی لیستەرسیتی تۆماركردو تیپەكەی لە گێمی یەكەم بە سێ‌ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك پێشخست.
 لە گێمی دووەم و لە خولەكی شەست وهەشتدا، هێرشبەری پۆرتوگالی، دیێگۆ جۆتا گۆڵی دووەمی ڕێدزی بەدەستهێناو جیاوازی گۆڵەكانی كەمكردەوە، دواتر ناوەڕاستكاری ژاپۆنی، تاكومی مینامینۆ گۆڵی سێیەم و بەرامبەری لیڤەرپولی لە دواساتەكانی یاری تۆماركردو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە، بە تەواوبوونی كاتی یاسایی یاری بە بەرامبەر بوونی هەردوو یانە بە سێ‌ گۆڵ بۆ هەریەكەیان پەنابرایە بەر لێدانی سزای یەكلایی كەرەوەو لە ئەنجامدا، لیڤەرپول بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە چوار گۆڵ سەركەوتنی بەدەستهێناو گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی و لەم قۆناغەش یاری لەگەڵ یانەی ئارسناڵ دەكات .

 


                                                          
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.