له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی پیشه‌گه‌رانی ئینگلته‌را بۆ تۆپی پێ، یانه‌ی چێڵسی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی برێنتفۆردی میوانداری برده‌وه‌و خۆی گه‌یانده قۆناغی پێش كۆتایی.
دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی هه‌شتادا، پۆنتوس جانسۆنی سویدی و به‌رگریكاری برێنتفۆرد گۆڵێكی بۆ چێڵسی به هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌كه‌ی خۆی تۆماركرد، پاشان ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ بلوز هه‌ژماركردو له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا جۆرجینهۆی ئیتاڵی گۆڵی دووه‌می میوانه‌كانی له خوله‌كی هه‌شتاوپێنج به‌ده‌ستهێنا، به‌م بردنه‌وه‌ش چێڵسی گه‌یشته قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕینی كاراباو كه‌پ.
له جامی پیشه‌گه‌رانی ئینگڵته‌ڕا چێڵسی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر برێنتفۆرد تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.