له چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنی جیادا پێنج تیرۆریست له پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستگیركران.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه رایگه‌یاند كه توانراوه چاره‌سه‌ركه‌ری بریندارانی داعش و چوار له یاریده‌ده‌رانی ده‌ستگیربكرێن.
شانه‌كه له راگه‌یه‌نراوێدا بڵاویكردۆته‌وه كه تیمێكی ئاسایشی هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنی جیادا پێنج تیرۆریستیان له پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستگیر كردووه‌و كه به مادده‌ی چواری تیرۆر داواكراوبوون.
راگه‌یه‌نراوه‌كه روونیكردۆته‌وه كه له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ تیرۆریسته‌كان ،كه‌سێكیان دانی ناوه كه هه‌ڵساوه به چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی داعش .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.