ئەمڕۆ وەزیرى دەرەوەى ئیتاڵیا سەردانى هەرێمى کوردستان دەکات و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكومه‌ت پێشوازی لێده‌كرێت.
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 23-12-2021 لویجی دی مایۆ ، وەزیرى دەرەوەى ئیتاڵیا سەردانى هەرێمى کوردستان بکات و لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر لەلایەن بەرپرسانى حکومەتى هەرێم پێشوازى لێدەکرێ.
دوێنی چوارشه‌ممه ئاژانسی نۆفا-ی ئیتاڵی بۆ هه‌واڵ بڵاویكرده‌وه كه لویجی دی مایۆ ، وەزیرى دەرەوەى ئیتاڵیا سه‌ردانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات كه كوه‌یت وعێراق له‌خۆده‌گرێت.
دوێنێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا كه‌تیبه‌یه‌كی سوپای وڵاته‌كه‌ی له بنكه‌ی سالم له كوه‌یت به‌سه‌ركرده‌وه‌و دواتریش سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.