Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 19:35

پرۆژەیه‌کی دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە لە ئاکرێ دەستیپێکرد

کوردستان TV
100%


پڕۆژەیەكی گەورەی دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە لە گەڕەكی كۆچینە نوێ و كۆچینە 100 خانی لە ئاكرێ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ئاكرێ دەستیپێكرد و ئێستاش كاركردن تێیدا بەردەوامە.
ئەو پرۆژەیە یەكێكە لە پرۆژە گرنگەكانی ئاوی خواردنەوە كە لایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ئاكرێ وە جێبەجێ دەكرێت و دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان لەو شوێنە كە بە سەدان ماڵ لێی سوودمەند دەبن.
سێكتەری ئاو یەكێكە لە سێكتەرە گرنگ و ستراتیژییەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە چوارچێوەی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بایەخێكی زۆر بە پەرەپێدانی پرۆژەكانی ئاو و تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ ماڵان دەدرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.