شه‌وی رابردوو له گوندی قوبكێی ئاكرێ، دایكێك و چوار منداڵ به‌هۆی دووكه‌ڵی خه‌ڵوزه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی زانیارییه‌كان كه ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، راستی رووداوه‌كه ئه‌وه‌یه كه به‌هۆی هه‌ندێك كه‌مته‌رخه‌می و بێ ئاگایی بووه .
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: وه‌ك له‌و جۆره‌ی له راگه‌یاندنه‌كان باسی لێوه‌كراوه ،حاڵی ئه‌و ماڵه هێنده خراپ نییه و رووداوه‌كه‌ش به‌مشێوه‌یه بووه : دایكه‌كه بۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ی ده‌رمان و دانی به منداڵه خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كه‌ی، هه‌ڵساوه ئه‌و خه‌ڵوزه‌ی هێناوه كه پێشتریش هه‌ر ئه‌و خهڵوزهیان به‌كارهێناوه.
هه‌ر به گوێره‌ی زانیارییه‌كان به‌ر له رووداوه‌كه دایكه‌كه گوتوویه‌تی: له‌به‌ر گه‌رمایی خه‌ڵوزه‌كه ده‌خه‌وین و تا به‌یانی به‌خۆی گه‌رمییه‌كه‌ی نامێنێ.
به‌گوته‌ی شاید حاڵه‌كانی گونده‌كه‌ش، نه‌وت له گونده‌كه دابه‌ش كراوه و رووداوه‌كه به‌هۆی بێ نه‌وتییه‌وه نه‌بووه،چونكه خه‌ڵوزه‌كه هه‌م بۆ خۆگهرمكردنهوهو هه‌میش كار به‌ڕێكه‌ر بووه.
جێگای ئاماژه پێدانه خێزانه‌كه 12 كه‌سن و 6 كه‌سی تریان له ژوورێكی تر خه‌وتبوون، باوكی منداڵه‌كانیش پله‌ی رائیده و له لیوای 12 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه‌و له‌كاتی رووداوه‌كه‌دا له‌ئه‌ركی فه‌رمی خۆیدا بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.