Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 19:33

سۆران.... 7 کەس بەهۆی به‌کارهێنانی ماددەی هۆشبەره‌وه‌ دەستگیرکران

کوردستان TV
100%

بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌كی كه‌سی راگه‌یاند.
 له‌ راگه‌یاندراوێكدا بنكه‌ی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی سۆران بڵاویكرده‌وه‌: لە درێژەى کار و چالاکیەکانى بنکەكه‌مان، سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکان، لە ڕێکەوتى 2021/12/21 دواى چاودێرى و بەدواداچوون هێزەکانمان توانیان 7  کەسى دانیشتووى سۆران و دەوروبەرى لە سەر بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر دەستگیر بکەن.
راشیده‌گه‌یه‌نن له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركرانیان توانرا  دەست بگیرێت بەسەر بڕى 139 سەد و سى و نۆ گرام ماددەى هۆشبەرى جۆراو جۆر و کەل و پەلی بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر و حەبی بێ هۆشکەر.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.