مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیوان بەھاوکاری بنکەی پۆلیسی سەرچنار تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لەسەر دۆسیەی کوشتنی ئافرهتێك لەلایەن دادگاوە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوبوو.
له راگهیاندراوێكدا، بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگاوە بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێک دەرچوو بەتۆمەتی کوشتنی ئافرهتێك و بکوژەکە بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵات بوو، لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونەکانی ھێزەکانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە بەردەوام بوو، سەرەنجام توانرا ئەمڕۆ تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیوان بەھاوکاری بنکەی پۆلیسی سەرچنار دەستگیر بکرێت.
راشيدةطةيةنن: لەئێستادا تۆمەتبار (ح، ف، ر) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٠٦ لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.