Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 19:35

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری 505 خێزانی کەمدەرامەتی کریستیان دەکات

کوردستان TV
100%

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگەیاند، بە بۆنەی ساڵی نوێ و سەری ساڵی زایینییەوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ كەنیسەی شاری تویفنی سویسری هاوكاری بەسەر 505 خێزانی كەمدەرامەتی كریستیان لە شارۆچكەی عەنكاوە دابەش دەكەن.

لە ڕاگەیانراوێکدا دەزگای خێرخوازی بارزانی ڕایگەیاند: دەزگای خێرخوازیی بارزانی ساڵانە بە بۆنەی 25/12 جەژنی سەری ساڵی كریستیيانەكانەوە پرۆژەی جۆراوجۆر بۆ كریستیانەكانی دانیشتووی هەرێمی كوردستان پێشكەش دەكات، لەو چوارچێوەیەدا بە هاوكاری لەگەڵ كەنیسەی شاری تویفنی سویسری هاوكاری (پارسێلی خۆراک و تەندروستی و بالیف) پێشكەشی (505) خێزانی كەمدەرامەتی كریستیانی نیشتەجێی شارۆچكەی عەنكاوە دەكات.

لەمبارەیەوە ئیسماعیل عەبدولعەزیز بەڕێوەبەری بەشی فریاگوزاریی و هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگەیاند: ئێمە لەژێر دروشمی "شانازییە بۆ مرۆڤ خزمەتكاری میللەتی خۆی بێت" كە وتەیەكی بارزانیی نەمرە و لەژێر چەتری ئەو وتەیەدا خزمەت دەكەن.

ڕاشیگه‌یاند: بەبێ جیاوازیی ئایینی و نەتەوەیی و زمانەكان هاوكاری و پێداویستی بەسەر ئەو كەس و خێزانانە دابەش دەكەین كە پێویستییان بە ئاوڕ لێدانەوە هەیە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.